Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2015
دیاربەکر
دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە شارۆچکەی سووری سەر بە دیاربەکر، لە ئاکامی دەستڕێژی گولە لەلایەن رێکخراوێکی تیرۆریستییەوە بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر تاهیر ئەلچی، کوژرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر تاهیر ئەلچی لەبەر دەمی (Dört Ayaklı Minare)لە شەقامی یەنی کاپی لە دیاربەکر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تێدا باسی لەو رووداوە کرد کە پێشتر بەهۆی کردەیەکی تیرۆریستییەوە دوچاری ببوو، دوا بەدوای کۆنگرەکەش لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە دەسترێژی گولەی لێکرا.
لە ئاکامدا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستییەوە دروست بوو.
بەهۆی پێکدادانیشەوە ئامادەبوانی کۆنگرەکە و مێدیاکاران لەچواردەوری بیناکە بڵاوەیان کرد.
لە رووداوەکەش بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر تاهیر ئەلچی گیانی لەدەست دا.
ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون کە لەنێوانیان ژمارەیەک پۆلیس و پەیامنێرێکی ئاژانسی ئانادۆڵو بەدی دەکرێت.