Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2015
ئهنقهره
سەرکۆماری تورکیا رەجەب
تەیب ئەردۆغان: "ئێستا پێیان راگەیاندم کە کەمێک لەمەوبەر لە دیاربەکر
پەلامارێک روویدا و بووە هۆی کوژرانی بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر
تاهیر ئەلچی و شەهید بوونی پۆلیسێک. هەروەها ژمارەیەک پۆلیس و مێدیاکاریش
بریندار بوون. هیواخوازم خودای گەورە رەحمی خۆی بە بەرێز تاهیر ئەلچی و
پۆلیسە بەرێزەکە بکات و شیفای بەپەلە بە بریندارەکان بێت. ئەم رووداوە
دەیسەلمێنێت کە ئێمە چەند لەسەر حەقین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، تا
کۆتایی بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکان، وەستان نییە، درێژە بە هەڵوێستی
خۆمان دەدەین".