Mohammed Baqi Hussein
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
مزگه‌وتی ئولو و دیاربه‌كر ده‌بین؟ ئێوه ئێمه‌تان ناسیوه و ئێمه‌ش ئێوه‌مان ناسیوە. خوای گه‌وره بێت، كۆنیا چه‌نده له ئاسایش‌دا بێت، دیاربه‌كریش هێنده له ئاسایش‌دا ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ئارامه، دیاربه‌كریش هێنده ئارام ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ماڵی منه، دیاربه‌كریش هێنده ماڵی منه".
داودئۆغڵو، لەدوای نوێژی هەینی لە ناوچەی سووری دیاربەکر گوتارێكی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان کرد.
ناوبراو رایگه‌یاند بۆ شادبوونه‌وه به دیاربه‌كر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و خۆی به دیاربه‌كری ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات.
داودئۆغڵو: "ئه‌م شادبوونهوهیهمان پێ ره‌وا نابینن، دوێنێ حه‌وت كه‌سمان له‌ده‌ست دا".
داودئۆغڵو به‌مجۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و حه‌وت پاڵه‌وانه‌كان به‌ره‌و ئه‌رزەڕۆم و بورسا نارده‌وه. دیاربهكرییهكان، ئه‌و برایانه‌تان له‌به‌ر ئێوه هاتبوون، بۆ ئه‌وه‌یه و بانگ بێده‌نگ نه‌بێت هاتبوون. بۆ ئه‌وه هاتبوون ئه‌و ئاڵا سووره دانه‌به‌زێت هاتبوون. ئه‌و برایانه‌مان له پێناوی ئه‌وه‌یه دیاربه‌كریش وه‌ك حه‌له‌ب و دیمه‌شق وێران نه‌بێت گیانی خۆیان به‌خت كرد. ئه‌وان ده‌كرێت له ئه‌رزەڕۆم و ئه‌نقه‌ره و بورسا و نیغده و مه‌رسین له‌دایك بووبێتن به‌ڵام ئه‌وان ئیدی بۆ هه‌میشه دیاربهكرین".
- "لێره‌بووین، لێره‌ین، لێره ده‌بین"
داودئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه له كاتێكدا باس له خۆشه‌ویستی ده‌كرێت، هه‌ندێك كه‌س تۆوی رق و كینه ده‌چێنن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە دیاربەکر گوتی: "دوێنێ لێره ئه‌و په‌لاماره‌یان ئه‌نجام دا. وایانزانی داودئۆغڵو له‌و په‌لامارانه ده‌ترسێت و سڵ ده‌كاته‌وه له هاتن بۆ دیاربه‌كر. دیاربهكرییه خۆشه‌ویسته‌كان، ئێمه له‌م په‌لامارانه ده‌ترسین؟ ئایا ئێمه له ترسی په‌لاماری ئه‌و بێ نرخانه ده‌ستبه‌رداری دیاربه‌كر و ئوڵو جامی ده‌بین؟ ئێوه ئێمه‌تان ناسی و ئێمه‌ش ئێوه‌مان ناسی. با خوای گه‌وره ئاگادار بێت، كۆنیا چه‌نده له ئاسایش‌دا بێت، دیاربه‌كریش هێنده له ئاسایش‌دا ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ئارامه، دیاربه‌كریش هێنده ئارام ده‌بێت. كۆنیا چه‌نده ماڵی منه، دیاربه‌كریش هێنده ماڵی منه.
ھەروەھا گوتیشی:"ئه‌وان خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان له وێستگه‌ی پاسدا له ئه‌نقه‌ره شه‌هید كرد، خهڵكهكهمانیان له ئیستانبوڵ شه‌هید كرد، براكانمانیان له دیاربه‌كر شه‌هید كرد، وایانزانی ده‌ترسین. ئێمە نەترساین و لە ئێستاشدا ناترسین و لە داهاتووشد ناترسین. لێرە بووین، ئێستاش لێرەین و لە داهاتووشدا لێرە دەبین. ئەگەر خوای گەورە رۆژێک ئەم گیانه‌مان لێ وەربگرێتەوە، نزا دەکەم، کە لە دیاربەکر لێم وەربگرێتەوە. نزا دەکەم لەگەڵ برا کوردەکانمدا لێرە ئەو ئەمانەتە رادەست بکەمەوە بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت پاشەکشە بە ئێمە بکات. تەنانەت ناتوانن یەک هەنگاو بمانگەڕێننە دواوە".
داودئۆغڵو بانگه‌وازه‌كه‌ی نێو فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت بێ جیاكاری تورك، كورد، عه‌ره‌ب و زازا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن و له رقی ئه‌وانه‌ی دوژمنی برایهتیین، ده‌ڵێت، السلام و علیکم.
- "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یڕووخێنن، ئێمه بنیاتی ده‌نێین"
داودئۆغڵو رایگه‌یاند زوو زوو سه‌ردانی دیاربه‌كر ده‌كات و له رقی ئه‌وانه‌ی دوژمنی برایهتیین، چه‌نده سه‌ردانی كۆنیا بكات، هێنده‌ش سه‌ردانی دیاربه‌كر ده‌كات.
داودئۆغڵو له‌باره‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌ی سووریشه‌وه دوا و گوتی: "وه‌ك په‌یمانمان داوه، هه‌ر به‌ردێك ئه‌وان رووخاندوویانه، ئێمه بنیاتی ده‌نێینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڕووخێنن، ئێمه بنیاتی ده‌نێین. ئێمه جوانتری دروست ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌گژ برایهتیماندا ده‌چنه‌وه، ئێمه جاڕ ده‌ده‌ین كه تاهه‌تایه براین. سوپاس بۆتۆ دیاربه‌كر، كه متمانه‌ت به‌مانه نه‌كرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیاربه‌كر رێگه‌ی به ئاژاوه‌گێڕی نه‌داوه و له نه‌ورۆزدا بانگه‌واز بۆ خوێناویكردنی شاره‌كه كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه پشتگیری‌یان نه‌كردوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌نها بۆ سه‌لامكردن له خه‌ڵكی شاره‌كه سه‌ردانی كردوون به‌ڵام دانیشتوانی دیاربه‌كر ئامێزیان بۆ كردووەته‌وه.
- "گه‌نجه‌كانمان له به‌ربه‌ست و چاڵه‌كاندا له‌ده‌ست ناده‌ین"
داودئۆغڵو له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی له ناوچه‌ی سوور ئه‌نجام ده‌درێن زیاتر گوتی: "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئێره چۆڵ ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، خه‌ڵكی دیاربه‌كر به ناوچه‌ی سوور شاد ده‌كه‌ینه‌وه. سوور ده‌كه‌ینه شوێنێكی خۆش بۆ هه‌میشه خه‌ڵكی تێیدا به برایی سڵاو له یه‌كتر بكه‌ن و تێیدا بژین. ئه‌مانه له ژێر ده‌سته‌واژه‌ی به شاركردندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پێكهاته‌كانی ئێره ده‌گۆڕدرێن. نه‌خێر، هه‌مووی ده‌پارێزین. سڵاو له برا كاسبكاره‌كانی دیاربه‌كرم. برینی هه‌مووتان ساڕ‌ێژ ده‌كه‌ین. كهموكورتییهكانتان بۆ ته‌واو ده‌كه‌ین. هاوكاری ئه‌وانه‌مان كرد له‌كاتی پێكدادانه‌كاندا ئێره‌یان به‌جێ هێشت و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد. به‌ڵێن ده‌ده‌م، له ماڵی جوانتردا داده‌نیشن. به‌شادی و ئارامی ده‌ژین. به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌و خوێندنگانه‌ی لێره وێران كراون، جوانتر دروست ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و گه‌نج و منداڵانه. هیچكام له گه‌نجه‌كانمان له به‌ربه‌ست و چاڵه‌كاندا له‌ده‌ست ناده‌ین. دایكانی دیاربه‌كر جارێكی دیكه ناگرین".