Hasan Namlı,Bestami Bodruk
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
دیاربه‌كر- AA
خێزانێكی دیكه په‌یوه‌ندیی به دایكانی دیاربه‌كره‌وه كرد كه له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په‌دا به ئومێدی گه‌یشتنه‌وه به رۆڵه رفێنراوهكانیان بۆ شاخ، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كر تێپه‌ڕده‌بێت كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری رفاندنی رۆڵه‌كانیان بۆ شاخ ده‌زانن و له رۆژی ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی پارته‌كه‌دا ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
دایكه ریبابشا بایكارا له شارۆچكه‌ی بوڵانك سه‌ربه مووش-ه‌وه هاتووه و به ئومێدی شادبوونه‌وه به ئازادی كوڕی كه حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه بۆ شاخ رفێنراوه، په‌یوه‌ندیی به مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كره‌وه كردووه.
دایكه ریبابشا له گوته‌یه‌كدا به زمانی كوردی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په كوڕه‌كه‌ی ئه‌ویان ره‌وانه‌ی شاخ كردووه، ده‌ستی به پشتیوانییكردن له مانگرتنه‌كه كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد ماڵه‌كه‌ی له بوڵانک داخستووه و هاتووه‌ته دیاربه‌كر به‌مه‌به‌ستی شادبوونه‌وه به كوڕه‌كه‌ی، گوتیشی: "كوڕه‌كه‌م ده‌وێته‌وه، هیچی دیكه‌م ناوێت. هیچ كه‌سم نییه و لێقه‌وماوم. چاوم له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌مه. له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیدا رۆیشت. له كێڵگه‌كاندا كاری ده‌كرد. هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاند و بردیان. ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و سێ مانگه هیچ هه‌واڵی نازانم. ده‌مه‌وێت هه‌واڵی بزانم، جا مردبێت یان مابێت. ئه‌گه‌ر ده‌ژی، با بگه‌ڕێته‌وه. له‌پێناو رۆڵه‌كه‌م هاتوومه‌ته ئێره. خوای گه‌وره دڵی سه‌رجه‌م دایكان خۆش بكات".