Özcan Yıldırım
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١١٠ ھەزار و ٢٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ھەزار و ٦٤٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١١٠ ھەزار و ٢٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ھەزار و ٦٤٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٢١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە، کۆی گشتیی ٢٤٨ ھەزار و ٨٧ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
ھاوکات ھەر لەو ماوەیەدا، ٤٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە ھەزار و ٤١ کەسە.