ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ناو سوپای توركیادا
- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ/په‌ده‌یه له‌ناو سوپای توركیادا كه له 23 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو، 12 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
Konya
كۆنیا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریسیتی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه) له‌ناو سوپای توركیادا كه له 23 پارێزگای به‌ڕێوه‌چوو و ناوه‌ندەکەی پارێزگای قۆنیا بوو، 12 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری قۆنیا له‌سه‌ر فه‌تۆ/په‌ده‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و قاچاغچییەتی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی 23 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و سەنتەرەکەی پارێزگای قۆنیا بوو، 12 كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیركراون گه‌یشته 49 كه‌س.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی 21 كه‌سی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن