Hemın Othman Mohammed
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شارۆچكه‌ی ئیدیل كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كان، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان و پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵكی راگه‌یه‌ندرابوو. هێزه چه‌كداره‌كانی تورك و هێزه‌کانی تەناهی، له 18ی شوباتدا ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆنی "شه‌هیدی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت ئه‌سرین یڵدرم"، دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له بیسته‌مین رۆژی‌دا كۆتایی هات، هێزه‌کانی تەناهی گه‌ڕان و پشكنینیان له شارۆچكه‌كه‌دا ته‌واو كرد.
پارێزگای شرنەخ له سەعات 4:30ی خوله‌كی ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێكی دیاریكراو قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی هه‌ڵگرت، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی پێش 43 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵ كردبوو، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
- ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و شوێنكار وێران بوون
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی روو له شارۆچكه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به خاڵی پشكنینی هێزه‌کانی تەناهیدا تێده‌په‌ڕن و پاش پشكنینیان رێگه ده‌درێت بچنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هاوكات ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌و بۆمبانه‌ی له شارۆچكه‌كه دانراون.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، هاووڵاتییان خانوو و شوێنكاری وێرانكرا و ده‌بینن كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه تێك دراون. به‌مه‌ش دوچاری سه‌رسووڕمان ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پێداویستی به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی شارۆچكه‌كه‌دا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به هەڵسەنگاندنی بڕی زیانه‌كان ده‌كرێت.