Mesut Varol,Özkan Bilgin
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
وان - AA
فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، عارف چه‌تین ناوچه‌ی چیای بولگورلو سەربە شارۆچكه‌ی گورپنار لە سنووری پارێزگای وان كه تیایدا ئۆپه‌راسیۆن دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌سه‌ركرده‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر كه له‌ژێر فه‌رماندەیی عارف چه‌تین-دا له وان، هه‌كاری و شرنەخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و سێ پارێزگایەدا به به‌شداریی جه‌ندرمه، هێزه ئه‌منییه‌كان و گوندپارێزهكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌تین سه‌ردانی وانی كرد و هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بهرسهركردهوه.
عارف چه‌تین جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، تا ناوچه‌كه به ته‌واوی له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.