دیاربه‌كر.. دەستبەسەرداگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر
- له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، یەک ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ١٠٤ ره‌گی شه‌دانه‌ی هندیی و ٩٧٤ كیلۆ و ١٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له شارۆچكه‌ی لیجه سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
Diyarbakir
دیاربه‌كر- AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، یەک ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ١٠٤ ره‌گی شه‌دانه‌ی هندیی و ٩٧٤ كیلۆ و ١٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له شارۆچكه‌ی لیجه سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای دیاربه‌كره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر له كاتژمێر ٢٢:٠٠ی رۆژی ١٩ی ئابەوه ئۆپه‌راسیۆنێكی له شارۆچكه‌ی لیجه ده‌ستپێكردووه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و له چالاكی خستنیان، ده‌ستنیشانكردنی په‌ناگه و حه‌شارگه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی تێیاندایه و خاپووركردنی په‌ناگه و حه‌شارگه‌كان، ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندیی تیرۆریستان به كه‌سانی دیكه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و بازرگانییكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له رێگه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان تیادا ئه‌نجامده‌درێت و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی شاردوویاننه‌ته‌وه و راده‌ستكردنیان به دادگا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا دوێنێ كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌رده‌وام بووه و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له حه‌وت ناوچه‌ی جیاوازدا، یەک ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ١٠٤ ره‌گی شه‌دانه‌ی هندیی و ٩٧٤ كیلۆ و ١٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و چوار كه‌سیش ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هاووڵاتییانمان كه له ناوچه‌كه ده‌ژین و له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌ڕژدی و وره‌وه درێژه‌یان ده‌بێت".