Yusuf Koyun
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئه‌دانا - AA
له ئادانا، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ناونیشانێك ئه‌نجامدرا كه توتنی نێرگه‌له‌ی ساخته‌ی تیادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌سێك ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو له ئه‌نجامی كاره‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه له ناونیشانێکدا له گه‌ڕه‌كی یهشیلئێڤلهر توتنی ساخته‌ی نێرگه‌له به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
تیمه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ناونیشانه‌كه ئه‌نجامدا و بڕی 266 كیلۆگرام توتنی قاچاخ، 50 لیتر تام و بۆن، هه‌شت هه‌زار له‌زگه، دوو هه‌زار و 500 پاكه‌ت، هه‌شت كیلۆگرام توتنی نێرگه‌له‌ی ئاماده بۆ فرۆشتن و ئه‌و ئامێرانه‌ی كاری به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه هاووڵاتی سووریایه.