Hemn Baban
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
هه‌ولێر - AA
داعش نێرگه‌له و جگه‌ره‌ی به‌حه‌رام له قه‌ڵه‌م دابوو، هه‌ر بۆیه مامهڵهپێوهكردنییانی قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌ڵام به‌شێك له چه‌كداره‌كانی خۆشیان مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرد.
له پاش ئه‌وه‌ش داعش له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ یان لای به‌ری چه‌پی شاره‌كه تێكشكا و زیاتر له مانگێك ده‌بێت خه‌ڵك لێره ژیان به‌بێ داعش ده‌گوزه‌رێنن و به‌بێ چه‌كدارانی حوسبه و ئه‌وانی دیكه‌یان هه‌ناسه ده‌ده‌ن، ئێستا بازاڕه‌كان جمه‌یان له كڕیار و فرۆشیاران دێت و خه‌ڵك دووباره ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی نوێیان بگونجێنن.
له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 داعش شاری مووسڵی كۆنتڕۆڵ كرد و ئیدی له‌و رۆژه‌وه تا ده‌هات سنووری ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی رایگه‌یاندبوو ده‌كشا تا سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2016ش، به‌ڵام دوای ئه‌وه داعش به‌هۆی لێدانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه عێراقییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و سته‌مكارییه زۆره‌ی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وییان ده‌یانكرد.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی نه‌ینه‌وای راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین له چه‌كدارانی داعش پاككرانه‌وه، سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ره‌ی چه‌پی شاری مووسڵی گرته‌وه و نزیكه‌ی 100 گه‌ڕه‌كی له‌م به‌ره‌یه له‌ژێر حوكمڕانیی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی ده‌رهێنا.
ئێستا ژیان له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ وه‌خته ئاسایی ببێته‌وه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌بێته‌وه و خه‌ڵك سه‌رقاڵی ژیانی رۆژانه‌یه‌تی و بازاڕه‌كان جوڵه‌یان تێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و شتانه‌شی كه له‌سه‌رده‌می داعش حه‌رام كراوبوو ئێستا له مووسڵ فرۆشتن و مامهڵهپێوهكردنییان ئاسایی بووه‌ته‌وه.
داعش وه‌كو ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد چه‌ندین ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان حهرامكردبوو و بۆ ئه‌وه‌ش بیانوویان ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و ئادابی ئیسلامییدا ناگونجێت.
له‌سه‌ره‌تای بازاڕه گه‌وره‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی زهور له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ دوكانێك كه نموونه‌ی كه‌م نییه له مووسڵ ئێستا كرابێتنه‌وه ده‌یان نێرگه‌له‌یان له‌پێش دوكانه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ش نمایش كردووه بۆ كڕیارانییان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پێویستیی دیكه‌ی ئه‌م شمه‌كه كه له‌سه‌رده‌می داعش كڕین و فرۆشتن پێوه‌ی حه‌رام بوو، به‌ڵام هه‌ندێك له ماڵه‌وه به‌دزییه‌وه ده‌یانكێشا و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی نێرگه‌له‌ش به‌پێنج هێنده له نرخی خۆی و به‌نهێنی لێره و له‌وێ ده‌فرۆشرا.
ره‌بیع رەئد گه‌نجێكه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، ئه‌و له‌سه‌ر دوكانی فرۆشتنی نێرگه‌له‌یه له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی مووسڵ، ئه‌و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "جاران له‌سه‌رده‌می داعش دوكانمان نه‌بوو، هیچ كڕین و فرۆشتنێكمان بهنێرگهلهوه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كه دوای داعش نه‌ما، ئێستا دووباره گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و ئیشه‌ی پێش هاتنی داعش‌یش ده‌مانكرد، ئێستا خه‌ڵك زۆر رووی له نێرگه‌له كردووه و فرۆشتنمان زۆر باشه، نرخی نێرگهلهكانیش له 10 هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 150 هه‌زار دینار".
ره‌بیع ره‌عد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێستا گه‌نجان به‌زۆرینه نێرگه‌له ده‌كێشن و كۆفییهكان و شوێنه‌كانی گه‌نجان كراونه‌ته‌وه و ئه‌وان به‌زۆری دێن و ئه‌م كهلوپهلانهمان لێ ده‌كڕن".
سه‌رچاوه‌ی نێرگهلهكانی مووسڵ به‌غدا و هه‌ولێرن له پێش دوكانه‌كه‌ی ره‌بیع رەعد چه‌ند گه‌نجێك سه‌رقاڵی كێشانی نێرگه‌له بوون و ده‌یانگوت ئه‌وه‌ی حه‌رام بوو ئێستا ده‌یكێشین و داعش به‌زۆر بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پاند.
له‌ناو دوكانه‌كه‌ی ره‌بیع رەعددا ده‌یان جۆر نێرگه‌له و به‌چه‌ندین ره‌نگ و شێوازی جیاجیا ده‌بینرێن، لێره هه‌موو پێویستییه‌كانیش ده‌ست ده‌كه‌ون و نرخه‌كانیشیان جیاوازییان هه‌یه به‌پێی جۆر و قه‌باره و شێواز و كوالیتییه‌وه.
له‌ناو گه‌ڕه‌ك و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی مووسڵ هه‌ر چه‌ند گه‌نجێك له چه‌ند شوێنێك ده‌بینرێن و نێرگه‌له به‌ده‌ستییانه‌وه‌یه و ده‌یكێشن، ئیدی ئه‌وان ده‌ڵێن داعش رۆیشت و ئازادیی گه‌ڕایه‌وه، ئازادی له ژیانكردن، گه‌نجێكیش به‌م رسته‌یه كۆتایی بهراپۆتهكهمان هێنا كاتێك گوتی: "ده‌زانین نێرگه‌له زیانی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ده‌غه‌كردنی واته سڕینه‌وه‌ی به‌شێك له ئازادییه‌كانمان، به‌ڵام ئێستا ئازادین".