Abdullah Shukur
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
ئەو یەکینە سەربازییەی تورکیا کە لە نزیک شاری مووسڵ بەمەبەستی راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە جێگیر کرابوون، گۆڕدرا.
بەپێی ئەو زانیاریەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی ناوچەکە بەدەستیکەوتووە، بەمەبەستی گۆڕینەوەی ئەرک لەیەکینەیەکی سەربازیی تورکیا کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بۆ راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک مووسڵ دایە، ١٥٠ سەربازیی تورکیا لەگەڵ نزیکەی ٢٠ تانک، بەرێگای وشکایی رەوانەی ناوچەی بەعشیقە کران.
جێگەی باسە بەھۆی گۆڕینی یەکینەکە، نزیکەی ٢٠ تا ٢٥ تانک رەوانەی ناوچەکە کراون.