هەولێر
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیان لە سەروکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرد.
بەپێی بەرنامەی دیاریکراو سەروکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە بڕیارە بارزانی و عەبادی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی رۆژنامەنووسان بدەنەوە. ئەوە بۆ یەکەم جارە سەروکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
چاوەڕوان دەکرێ کە پرسی پەیوەندییەکانی دوو لایەن و رزگارکردنی مووسڵ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەروکوەزیرانی عێراق بێ.