Abdullah Özkul,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ئادانا - AA
له شاری ئادانا ئاگر له كارگه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌وه كۆنترۆڵ كرا.
له‌سه‌ر رێگای D-400 له گه‌ڕه‌كی یۆڵگهچهنی ناوچه‌ی سه‌یهانی شاری ئادانا، له كارگه‌یه‌كی رۆندا به هۆكارێكی نه‌زانراو ئاگر كه‌وته‌وه.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌ك تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان به‌خێرایی كۆنترۆڵ كرد.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگه‌كه له به‌شی وشككردنه‌وه‌ی گوڵهبهڕۆژهكهدا ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه و توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.