Dildar Baykan
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی رووسیا له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندێكی بازاڕكردندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌و وڵاته كرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی رووسیا له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كدا له شاری كهمهرۆڤۆ نیشان دا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی رووسیا كردووه و داوای ئارامیی بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كردووه.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا تاگی پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاشی كردووه.
له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شی سینه‌ما و یاریی منداڵانی ناوه‌ندێكی بازاڕكردن له شاری كه‌مه‌رۆڤۆی رووسیا، 53 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.