Zafer Fatih Beyaz, Baybars Can
23 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە ئێوارەخوانێک کرد کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕێزلێنان لە سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداربوو لە ٨١ ھەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوسەرەکانیان لە نیویۆرک ڕێکخرابوو.
ئەو ئێوارەخوانەی کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تیایدا بەشداری کرد لە ھوتێلی لۆتێ نیویۆرک پاڵاس ڕێکخرابوو.
ھەروەھا ئێوارەخوانەکە، بەبێ ئامادەبوونی میدیاکان ڕێکخرابوو.