Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
تاران - AA
بەھۆکارێک کە ھێشتا دیار نییە لە تارانی پایتەختی ئێران، ئاگر لە بینایەکی ١٧ نھۆمی کەوتەوە.
بیناکە کە دەکەوێتە چوارڕیانی ئیستانبوڵ کە بینای باڵیۆزخانەی تورکیای لێیە و، ١٧ نھۆمە و پێکھاتووە لە وەرشەی پلاستیکی و رستن و چنین بەھۆی ئاگرەکەوە داڕووخا و لە ئەنجامدا ٣٠ کەس لە کارمەندانی بەرگری شارستانی برینداربوون.
کاتەکانی بەیانی، بەھۆکارێک کە ھێشتا دیار نییە، ئاگر لە نھۆمەکانی خوارەوەی بیناکە کەوتووەتەوە. بەپێی ئامارە بەراییەکان ٣٠ کەس لە کارمەندانی بەرگری شارستانی لەو رووداوەدا برینداربوون.
لە ئەنجامی ھەوڵی زۆری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام بیناکە داڕووخا. لەکاتی ئاگرەکەشدا جامی پەنجەرەی چەند بینایەکی دەوری ئەو بینایەی ئاگرەکەی تێدا کەوتبووەوە شکان.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە باڵیۆزی تورکیا لە تاران دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بەھۆی ئەگەری داڕووخانی بیناکە بینای باڵیۆزخانەکە چۆڵکراوە، بەڵام داڕووخانی بیناکە ھیچ زیانێکی بەبینای باڵیۆزخانەکە نەگەیاندووە.
لێکۆڵینەوە سەبارەت بەڕووداوەکە درێژەی ھەیە.