Mohammed Baqi Hussein
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
نیوه‌ڕۆی دوێنێ له كارگه‌یه‌كی ده‌زوو له شاری بورسای توركیا ئاگركه‌وته‌وه و به‌هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركووژێنه‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئانادۆڵو له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركووژێنهوهی شاره‌وانی بورسا ئۆزجان بایراك وه‌ریگرتووه، به وه‌رگرتنی هاوكاری له ئێسكیشههر، یاڵۆڤا، كۆجایهلی و ئیستانبوڵه‌وه توانراوه له‌ماوه‌ی 12 سه‌عاتدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
راگه‌یه‌نرا له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگەكهوه به‌شدار بوون، نزیكه‌ی 50 تیم به‌شدارییان له كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا كردووه.
كارگه‌كه زیانێكی یه‌كجار زۆری به‌ركه‌وتووه و له بەرانبه‌ر ئه‌گه‌ری داڕماندا تیمه‌كانی ئافاد و ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتۆمبێلی فریاكه‌وتن خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.