Rewa Mahmut Hasan
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
سەرۆکی هوداپار زەکەریا یاپیجیئۆغڵو رایگەیاند: "هەتا وڵاتانی ئیسلامی لە ناو خۆیاندا رێک نەکەون بۆ چارەسەریی کێشە ناوخۆییەکان، هێزە ئیمپریالیستەکان بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی بۆمبە بەسەرچووەکانیان لە سووریا".
زەکەریا یاپیجیئۆغڵو، دوای ئەوەی بەشداری لە پرۆگرامێکی بەربانگی پارتەکەیدا لە شاری بورسا کرد، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لە رەوشی سووریا کرد سەبارەت بە دۆخی ناهەمواری ئەو وڵاتە گوتی: "شەڕی ناوخۆی ئەوێ ٥ ساڵی تێپەڕ کرد. بە سەدان هەزار کەس مردوون. بە دەیان ملیۆن لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون .هەموو رۆژێک وەحشەتگەرییەکی جیا دەبینین لەوێ. دەبینین کە کەسانێک بۆ پاراستنی کورسی خۆیان، چ وەحشیگەرییەک ئەنجام دەدەن".