Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
بورسا - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، جه‌مال بوڵوت كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ / پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كرا، له هاتنێكیدا بۆهه‌رێمی كوردستان، لیستی ناوی كارمه‌ندانی ئاسایش و ده‌زگای هاوڵگریی میتی گه‌یاندبێته ده‌ستی به‌رپرسانی په‌كه‌كه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بورسا، ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر هه‌شت دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی له ٧ شاری جیاجیا ئه‌نجامدا.
لهئۆپهراسیۆنهكاندا ٢٧ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران. له‌ئێستاشدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له‌ئارادایه جه‌مال بوڵوت كه به به‌رپرسی رێکخراوی فه‌تۆ داده‌نرێت و له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر کرا، لههاتنێكیدا بۆهه‌رێمی كوردستان، لیستی ناوی كارمه‌ندانی ئاسایش و ده‌زگای هاوڵگریی میتی گه‌یاندبێته ده‌ستی به‌رپرسانی په‌كه‌كه.
پێشتریش راگه‌یه‌نرابوو كه بوڵوت پڕۆگرامی هه‌واڵگریی رێكخراوه‌كه"ByLock"ی به‌كارهێناوه و جگه له بوڵوت، سێ کەسی دیكه‌ش له گومانلیكراوهكان هەمان بەرنامەیان به‌كارهێناوه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بۆ سەر ماڵی گومانلێكراوێكدا تابلۆیه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاماژه بۆ وابه‌سته‌بوونی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و سه‌ركه‌وتنیان به فه‌رمانبه‌رداریی ناوبراوه‌وه به‌ستراوه كردووه و له‌ژێریشه‌وه نووسراوه كه ده‌ستنووسه‌كه له‌لایه‌ن خودی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه نووسراوه.
له‌هه‌مان ماڵدا هۆنراوه‌یه‌كی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
لێكۆڵینه‌وه له گومانلێكراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش به‌رده‌وامه.