Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
سه‌رۆكی گشتیی هوداپار زه‌كه‌ریا یاپجیئۆغڵو له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له خوانێكی به‌ربانگ له‌شارۆچكه‌ی میدیاتی سه‌ربه ماردین كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لقی ئاكپارتیی شارۆچكه‌كه‌وه ئاماده‌كرابوو، روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان.
یاپجیئۆغڵو وه‌بیری هێنایه‌وه كه په‌كه‌كه له 26ی حوزه‌یرانی 1992دا له گوندی سوسای سه‌ربه شارۆچكه‌ی سیلڤان 10 نوێژخوێنی مزگه‌وتێكی گوللـه‌باران كردووه.
یاپجیئۆغڵو هەروەها گوتی: "رێكخراوێكی وه‌ك په‌كه‌كه كه چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیی کردووە، له‌چه‌ندین شوێن و كاتی جیاجیادا خه‌ڵكی بێتاوانی كوشتووه".
ناوبراو باسی له‌و هه‌واڵانه كرد كه باس له به پارێزگاركردنی شارۆچكه‌ی میدیاتی ماردین و شارۆچكه‌ی ئه‌رجیشی وان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "بڕیاره ژماره‌ی پارێزگاكان بكرێته 83".
سه‌رۆكی گشتیی هوداپار لە کۆتاییدا گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ندێك له شارۆچكه‌كانی سه‌ربه ماردین، شارۆچكه‌ی گێرجوشی سه‌ربه باتمان و شارۆچكه‌ی ئیدیلی سه‌ربه شرنەخ بخرێنه سه‌ر میدیات. میدیات شارۆچكه‌یه‌كی گرنگ و دێرینه و خاوه‌نی زیاتر له 100 هه‌زار دانیشتووه و ده‌كرێت ببێته پارێزگا".