Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
چەکدارانی پەکەکە لە گەڕەکی سەڵاحەددین ئەیوبی سەر بە شارۆچکەی نسێبین لە ماردین پەلاماری ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان دا. بەهۆی پەلامارەکەش پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
لە ئاکامی بەرپەچدانەی پۆلیسیش دوو تیرۆريست کوژران. لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی پەلاماردەران دەستیپێکردووە.