Sefa Şahin
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره/شرنه‌خ - AA
له شارۆچكه‌ی ساڤور سه‌ربه پارێزگای ماردین، پێنج تیرۆریست و له شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه پارێزگای شرنه‌خ، سێ تیرۆریست له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ساڤور، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ماردین و تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامن.
له ئه‌نجامی ئۆپهراسیۆنهكانیشدا، پێنج تیرۆریست به چه‌كه‌كانیانه‌وه له چالاكی خران.
- له شرنه‌خ سێ تیرۆریست له چالاكی خران
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شرنه‌خ-یش سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای شرنه‌خ-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له زێی شه‌لال سه‌ربه گوندی كۆسرهلی شارۆچكه‌ی سلۆپی، ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدراوه.
باس له‌وه‌یشكراوه له ئه‌نجامی پێكدادانێك له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی په‌كه‌كه، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو تیرۆریست دوای ئه‌وه‌ی كه پێگه‌كانیان ده‌ستنیشانكراوه و سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا و تیرۆریستێكی دیكه‌ش به درێژایی رۆژ كه سه‌رجه‌میان ده‌كاتە سێ تیرۆریست له چالاكی خراون.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش درێژه‌یان هه‌یه.