Halil İbrahim Sincar,Rewa Mahmood Hasan
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
ماردین - AA
بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ماردین، ٢٠٠ هێکتار زەوی لە دارستانێکی نێوان شارۆچکەی نسێبین و میدیات سووتا.
سەرلەبەیانی دوێنێ ئاگرەکە کەوتۆتەوە و بەپەلە تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە میدیات، نسێبین، قزلتەپە و ئارتوکلوەوە گەیشتوونەتە دارستانەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاووڵاتییانیش پشتگیری تیمەکانیان دەکرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و سەرلە ئێوارە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان نزیکەی ٢٠٠ هێکتار زەوی سووتاوە و زیان بە باخ و دارستان و زەوی کشوکاڵی کەوتووەتەوە.