İbrahim Yozoğlu,Tayyib Hoşbaş,Rewa Mahmood Hasan
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
دوزجە - AA
لە گوندی ئوغورلو سەربە دوزجە کە لافاو و داڕمانی خاکی تێدا رووی دا، تەرمی مندالێک دۆزرایەوە.
تیمەکانی فریاکەوتن دوای گەڕانێکی زۆر لە دووری ١،٥ کم لە گوندەکەوە تەرمی منداڵەکەیان دۆزیەوە.
لە ١٧ و ١٨ی تەمووزدا دوای باران بارینێکی بەخوڕ لە ناوچەکە، لافاو و داڕمانی خاک لە چەند گوندێکی شارۆچکەکانی جومایەری، گۆلیاکا، ئاکچاکۆجا، روویدا و ئاوی رووباری مەلەن زیادی کرد و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان و ماڵەکانی ئەو ناوچەیە کەوت و حەوت کەس بێسەروشوێن بوون تێیدا.
دوای گەڕانی بەردەوامی تیمەکانی فریاکەوتن و رزگارکردن توانرا تەرمی هەر حەوت بێسەروشوێنەکە بدۆزرێتەوە.