Mazın Asad
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
چاوەڕوانی کەسوکاری قوربانییانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ لە بەردەم دەزگای پزیشکی دادوەری درێژەی ھەیە.
ئەرکان چاکماکی برای ئەو کارمەندە ئەمنییەی کە لە ھێرشەکەدا گیانی لەدەستدا رایگەیاند کە براکەی فاتیح چاکماک لەدایکبووی ١٩٨١ە و وەک کارمەندی ئەمنی لە یانە شەوانەکەدا کاری دەکرد.
چاکماک گوتیشی: "چۆن ئارام بگرم. جەرگم دەسووتێت. براکەمیان کوشت. ھیچ کاتێک پەیوەندیمان بە پۆلیسەوە نەبووە، بەڵام ئەوان ھاتن لە دەرگایاندا و ھەواڵی کوشتنی براکەمیان پێدام. براکەم بە پارەیەکی کەم کاری دەکرد و بێ ھیچ ھۆکارێک گیانی لەدەستدا".
کەسوکاری قوربانییەکی دیکە، بەناوی ڤەیسەل گوندۆغان رایگەیاند کە خزمەکەی لە رووداوەکەدا دوای شەھیدبوونی پۆلیسەکە لەلایەن ھێرشبەرەکەوە یەکەم کەس بوو کوژرا.
لە لایەکی دیکەوە کاری رادەستکردنەوەی ئەو تەرمانەی ناسنامەیان دیاریکراوە ئەنجام دەدرێت.
ھاوکات بەھۆی ئەوەی ژمارەیەک لە قوربانییانی ھێرشەکە بیانین، ژمارەیەک بەرپرسی کونسوڵخانەکان لە ئیستانبوڵ بۆ بەردەم دەزگای پزیشکی دادوەری ھاتن. بەرپرسانی کونسوڵخانەی ئیماراتیش سەردانی دەزگاکەیان کرد و زانیارییان لەوبارەیەوە وەرگرت.