Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئەو کۆبوونەوەیە کۆتاییهات کە بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بەهێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆتاکۆی شاری ئیستانبوڵ، سازکرابوو.
کۆبوونەوەکە ماوەی یەک کاتژمێر و 40 خولەکی خایاند و بەشێوەیەکی داخراو بەڕووی میدیاکاندا لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی وەزیران لە دۆڵماباخچە بەڕێوەچوو.
هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، نومان کورتوڵموش و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری تەندروستی، رەجەب ئاکداغ و راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیران، فوئاد ئۆکتای و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش، سەلامی ئاڵتنئۆک و پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مستەفا چاڵشکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.