Sangar Hamad Azeez
23 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
کۆتایی بە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو و جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن هات.
کۆبوونەوەکە کە لە نووسینگەی تایبەت سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە دۆڵمە باهچە ئەنجام درا نزیکەی دوو سەعات و ٣٠ خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەشدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو، راوێژکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا فەرەیدوون سینیرلیئۆغڵو و سەرۆکی دەزگای میت هاکان فیدان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو.