Abdullah Shukur
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو: " ئامانجی ھێرشە قێزەونەکەی پاریس گشت مرۆڤایەتییە. وەک تورکیا بە نەفرەتەوە ئیدانەی ئەم ھێرشانە دەکەین".
داودئۆغڵو لەبارەی ھێرشەکانی شاری پاریس لە لاپەڕەی تویتەری تایبەت بە خۆی رایگەیاند کە ئامانجی ھێرشە قێزەونەکەی پاریس گشت مرۆڤایەتییە. وەک تورکیا بە نەفرەتەوە ئیدانەی ئەم ھێرشانە دەکەن.
ھاوکات گوتیشی: " لە دژی تیرۆر لەگەڵ فەڕنسا ھەماھەنگین، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ماڵبادی قوربانیان و گەلی فەڕەنسا دەکەم".