Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2016
داڤۆس - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داوئۆغڵو سەرەتا لەبارەی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە داعش گوتی: "داعش هەڕەشەیە بۆسەر مرۆڤایەتی. گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکەمان و ئیسلام چونکە ئەم بیروباوەرە، هەڕەشەیە و تابلۆیەکی نەرێنی بەرامبەر ئیسلام دروست دەکات. ئەم گرووپە لەکوێوە پەیدا بوو؟ ئەم ئایدۆلۆژییە هەڕەشەیەکە بۆیە لە هەندێک لە بڵاوکردنەوەکانیاندا رایدەگەیەنن کە ئەردۆغان و داودئۆغڵوو لە دوژمنە گرنگەکانیانن. چونکە رێگری لە هەڵوێستی ئایدۆلۆژیان دەکات بەڵام کاتێک سەیر دەکەین لە سووریا لە ناوچەیەکی فراواندا بڵاو بوونەتەوە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەسەد نییە. بۆ ئێمە هەڕەشەیەکی ئایدۆلۆژییە، ئێمەش رێگرییان لێ دەکەین. لێرەدا پرسەکە ئەوەیە داعش هێرش دەکاتە سەر مرۆڤایەتی و پاشماوە کولتوورییەکان.
داودئۆغڵو لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ئاماژەی بە هێرش کردنەسەر پالمیرا دا لە سووریا و گوتی: "ناوچەی پالمیرا لە سووریا ناوچەیەکە، دەبێت بەردەکانیشی بپارێزیت بەڵام ئەوان لەناویان برد. ئێمە دژی داعشین، دەگوترێت تورکیا راستەوخۆ چاوپۆشیان لێ دەکات، ئەمە سووکایەتییە دەکرێت بە ئێمە. ئێمە وا لێکی دەدەینەوە. ئێمە دژی هەموو گرووپەکانی تیرۆریستیین، رێکخراوێکی وەک داعش هۆکارە بۆ ئەوەی خەڵک بە هەڵە لە ئیسلام بگەن. بەتەواوی دژی ئەوانین، ئێمە وەک حکوومەت یەکەم لایەن بووین کە ناوی رێکخراوی تیرۆریستی داعشمان وەک گرووپێکی تیرۆریستی هێناوە لە ساڵی ٢٠١٣دا کە ئەوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوەکەشیانی نەدەزانی. ئێمە لەو کاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەیانداین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆتاییدا گوتی: "هێرش کرایە سەر ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و سروج. چەندین ئۆپەراسیۆن لە دژیان ئەنجام درا و لە رێی بۆردومانەوە چەندین خاڵیان لە سووریا خاپوور کرا. لە چواردەوری مووسڵیش سەربازمان هەیە و دژی داعش دەجەنگن. ئێستا لێپێچینەوە دەکەن لە بوونی ئێمە دژی داعش و رەخنەمان لێ دەگرن. ئەوەی تێگەیشتن نییە بەرامبەری ئەوەیە، داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسلام و تورکیا و هەموولایەک".