جيهان

ئەو شوێنەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە داڤۆس بەهۆی ئاگادارکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە چۆڵ کرا

دوای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان کۆنترۆڵی ئەو دووکەڵە بکەن کە لە ناوچەیەکی بچووکەوە بەرز دەبووەوە، پرۆسەی چۆڵ کردنەکە کۆتایی هات.

Muhammet İkbal Arslan  | 22.01.2026 - نوێکردنەوە : 22.01.2026
ئەو شوێنەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە داڤۆس بەهۆی ئاگادارکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە چۆڵ کرا

Geneve

داڤۆس - AA

لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا، ئەو شوێنەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (WEF)ی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە بارەی ئاگر کەوتنەوە بە شێوەیەکی کاتی چۆڵ کرا.

پەیامنێری کەناڵی فۆکس بیزنسی ئەمریکی، ئێدوارد لاورێنس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ناوەندی کۆنگرەکان کە کۆڕبەندەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە بەشێکی نزیکی ناوەندەکە، چۆڵ کراوە.

لۆرێنس ئاماژەی بەوە کرد دوای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناوچەکەیان پشکنی و کۆنترۆڵیان کرد، پرۆسەی چۆڵ کردنەکە کۆتایی هات.

ڕۆژنامەی ئێڵ بی سی بەریتانی، لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە هۆکاری بەرزبوونەوەی دووکەڵەکە، ئاگرکەوتنەوە بووە لە کوخێکی بچووکی نزیک ناوەندی کۆنگرەکان.

هەروەها باس لەوە کرا کە ئەو ئاگرە بچووکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın