Halime Afra Aksoy
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح رایگەیاند کە له‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه له عێراق درێژه‌یان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و كرده توندوتیژیانه‌ی کە "كه‌سانی نایاسایی" ئه‌نجامیانداوه، زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به‌رهه‌م ساڵح له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانییدا كه له شاری داڤۆسی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه گه‌نجانی عێراقی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر، هه‌لی كاری زیاتر، باشتركردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و كۆتاییهێنان به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره وڵاتی ئیفلیج كردووه خۆپیشان سازده‌كه‌ن.
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح گوتی: "به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی کە كه‌سانی نایاسایی ئه‌نجامیانداوه، زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری ئاشتیخوازی بێ‌تاوان كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون، كوژراون".
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه كرد كه خۆپیشانده‌ران داوای ئیداره‌یه‌كی سیاسیی دیموكراسیی ده‌كه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و شكۆی له‌ده‌ستچوویان بۆ بگێڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته به‌سه بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ل.
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و بوونی عێراق به گۆڕه‌پانێكی پێكدادان له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌موواندا دروست بكه‌ن، په‌لكێشكردن بۆ نێو پێكدادانه‌كان كه له‌نێو بژارده‌كاندا نییه هیچ سوودێكی نییه بۆیان.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه كرد كه پێویست ناكات هیچ وڵاتێك عێراق ئاراسته بكات كه له‌گه‌ڵ كێدا و چۆن په‌یوه‌ندی دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریی و دیپلۆماسیانه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كانه‌وه ئاراسته بكرێن نه‌وەك كه‌سانی دیكه‌وه.
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بانگه‌وازی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵات ئاماژه‌ی نادیاری یان دوژمنایه‌تیی نییه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر شتێك كه زۆر عێراقی پێیانوایه سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان پێشێلكراوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و بابه‌ته به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
له رۆژی یەکی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كانی دژبە حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، بوونی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی وڵات، درێژه‌یان هه‌یه.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عهبدولمهدی له 29ی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، تا ئیستاش نه‌توانراوه حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.