ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ Istanbul Photo Awards دیاری كران
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشبڕكێی وێنه‌ی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی Istanbul Photo Awards كه ئه‌مساڵ بۆ جاری شه‌شه‌م له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، دیاری كران.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشبڕكێی وێنه‌ی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی Istanbul Photo Awards كه ئه‌مساڵ بۆ جاری شه‌شه‌م له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، دیاری كران.
ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامی ئاژانسی NOOR فۆتۆگرافه‌ر، یوری كۆزیرێڤ؛ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی دیجیتاڵی Paris Match، ماریۆن مێرتێنس؛ به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكاری وێنه‌كان و پێشخستنی كاره‌كان، میشێل سكۆتۆ؛ نووسه‌ر و فۆتۆگرافه‌ر، دێبۆراه كۆپاكه‌ن؛ فۆتۆگرافه‌ر و راوێژكاری میدیای بیندراویAFP ، جۆرجس دێ كێرلی؛ به‌رپرسی فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی Getty Images ، كامێرۆن سپێنسه‌ر؛ فۆتۆگرافه‌ر ئه‌حمه‌د سێل؛ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی هه‌واڵی بیندراوی ئاژانسی ئانادۆڵو، حه‌سه‌ن ئۆیمه‌ز و به‌ڕێوه‌به‌ری فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداكول له ناو لیژنه‌كه‌دا ده‌بیندرێن.
لیژنه‌كه مانگی ئاداری داهاتوو له توركیا كۆده‌بێته‌وه و براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان دیاری ده‌كات.
- داواكاری بۆ به‌شداریكردن له پێشانگاكه تاكو ١٥ی شوباتی داهاتوو درێژ كرایه‌وه
له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگدا فۆتۆگرافه‌رانی ٨٠ وڵاتی جیاواز داواكارییان پڕكردووه‌ته‌وه و داواكاریش بۆ به‌شداریكردن له پێشانگاكه تاكو ١٥ی شوباتی داهاتوو درێژ كراوەته‌وه.
پێشبڕكێكه به‌سه‌ر ئاسته‌كانی "تاك هه‌واڵ"، "زنجیره هه‌واڵ"، "تاك وه‌رزش" و "زنجیره وه‌رزش" پۆلین كراون. بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌درێت به براوه‌ی "خه‌ڵاتی فۆتۆگرافی ساڵ" له ئاستی "تاك هه‌واڵ"دا، بڕی پێنج هه‌زار دۆلاریش ده‌درێت به براوه یه‌كه‌مه‌كانی ئاسته‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها بڕی سێ هه‌زار دۆلار ده‌درێت به براوه‌ی دووه‌می ئاسته‌كان و بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاریش وه‌ك خه‌ڵات ده‌درێت به براوه‌ی سێیه‌می ئاسته‌كان.
بۆ بینینی فۆتۆگرافه خه‌ڵاتكراوه‌كانی ساڵانی رابردوو ده‌توانن كلیک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "istanbulphotoawards.com" بكه‌ن. هه‌ر له هه‌مان به‌سته‌ریش ده‌تواندرێت داواكاری پڕبكرێته‌وه بۆ به‌شداربوون له پێشبڕكێكه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن