Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2016
برۆكسل - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ربازیدا به‌یه‌كگه‌یشتن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا پێشنیاری گۆڕانكاری له میكانیزمی بڕیارداندا بكرێت، هەتا بتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی رووسیا و مه‌ترسییه‌كانی دیكه‌دا بكرێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆی ئه‌ورووپا فیلیپ بریدڵهڤی ئه‌مەریكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێكخستنێكی نوێیان له میكانیزمی بڕیاردانی سیاسی و سه‌ربازیدا له‌به‌رچاوگرتووه، به‌و جۆره ده‌توانن به‌خێرایی توانا تازه‌كان یه‌كبخه‌ن.
بریدڵهڤ هەروەها گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئاماده‌كاری و وه‌ڵامدانه‌وه بۆ باشتر كردنی كاردانهواكانمان به‌رانبه‌ر هه‌موو سه‌ختییه‌كان له ئاركتیكهوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا".
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی ناتۆ پیته‌ر پاڤێڵ رایگه‌یاند، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ پێشنیاره‌كانیان ده‌ده‌ن به باڵیۆزه‌كانی ناتۆ و به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه بڕیاره 11ی شوبات به‌ڕێوه بچێت، هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن.
پاڤێڵ هەروەها گوتی: "پێیوسته به‌رده‌وام بین له كاركردن له‌سه‌ر ئامانجه ستراتیژییه‌كانمان. ئه‌ویش پاراستنی سیستمی ئاسایشمانه دژی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن". ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كاریگه‌ری و رۆڵی رووسیا له سووریا دژی داعش گوتی: "زۆر باش ده‌زانرێت كه رووسیا زیاتر له هێزه‌كانی داعش و گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كان، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سووریا. رێژه‌ی ئه‌مه سه‌دا 70 به سه‌دا 30یه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له ژماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێژه‌ی لێدانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌چاو لێدانی داعش زۆر زیاتره. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر رووسیا رێژه‌ی لێدانی داعش زیاد بكات، كاریگه‌ر ده‌بێت".