برۆکسل
بەھۆی ھەڕەشەکانی سوریاوە بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکانی سیستمی بەرگریی دژە موشەک پاتریۆت درا.
دوای ئەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا مەترسییەکی زۆری خستە سەر سنووری وڵاتەکەی، تورکیا داوای درێژکردنەوەی ماوەی سیستمی بەرگریی دژە موشەکی لە رێکخراوی ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ کرد. ئەوەبوو رێکخراوەکە وەڵامێکی ئەرێنی دایەوە.
دوای ئەوەی ئەمریکا لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢دا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساند، تورکیا سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ سیستمی بەرگریی دژە موشەکی لە شارەکانی ئەدەنە، مەراش، عەنتاب جێگیرکرد.