Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
ئهوه راگهیەنرا که پەیمانی ناتۆ لهسهر داوای تورکیا و بۆ تاوتوێ کردنی خستنه خوارهوهی فڕۆکه جهنگییهکه دوای ئهوهی کایهی ئاسمانی تورکیای بهزاند، سهعات 18:00ی ئهمڕۆ بهکاتی تورکیا کۆبوونهوهیهکی نائاسایی سازدهکات.
لەمیانی ئەو وەڵامەی سەبارەت بە پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دراوەتەوە، هاتووە "پەیمانی ناتۆ زۆر لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات. لەگەڵ بەرپرسانی توركیادا لەپەیوەندیدایە".
لەو روونكردنەوەیەشدا كە بەشێوەی زارەكی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیەنراوە ئاماژەبەوەكراوە "كاتژمێر 17:00 بەكاتی ئەورووپا (18:00 بەكاتی توركیا) كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر خواستی توركیا سازدەكات".
لەدوای رووداوەكەوە ئەوە راگەیەنرابوو كە بەفەرمانی سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە لە هەریەك لە پەیمانی ناتۆ، نەتەوەیەكگرتووەكان و وڵاتانی پەیوەندیدار، هەموو هەوڵەكانی پێویست دەخرێنە گەڕ.
سكرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ، سەبارەت بە بەزاندنی كایەی ئاسمانی توركیا لەمانگی تشرینی یەكەمدا رایگەیاندبوو "ناتۆ ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەكدا. توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانە".