Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2015
گوته‌بێژی یه‌که‌ی تورکمانی لیوای سوڵتان عه‌بدولحه‌مید خان، مسته‌فا عه‌بدوڵڵا له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆلو رایگه‌یاند: "گردی کزڵداغ که ستراتیژیترین گردی شاخه‌کانی تورکمانه رۆژی هه‌ینی که‌وتبووه ده‌ست رژێمی سووریا له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفروانیان ده‌ست پێ کردووه".
عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ماوه‌ی سێ رۆژه له ناوچه‌که پێکدادانی قورس له‌ئارادایه و زیاتر گوتی: "له‌دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ رۆژه ئۆپهارسیۆنهکان به‌رده‌وامن، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سەعات شه‌شی به‌یانیدا ئۆپه‌راسیۆنێکی بهرفروانمان ده‌ست پێ کرد. شه‌ش شه‌هید و 14 بۆ 15 بریندارمان هه‌یه. کزڵداغ که که‌وتبووه ده‌ست رژێم له ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر کۆنترۆڵی ئێمه‌دایه. پێکدادانه قورسه‌کان به‌رده‌وامن، ئیشه‌ڵڵا به‌ره‌وپێشچوونمان به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کاندا تانکێک، سێ دۆشکه و بلدۆزهرێکمان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه. سه‌دان کوژراو له ریزی هێزه‌کانی رژێم و تێرۆریسته‌کانی چه‌کدارانی شیعه و میخراج ئورالدا بوونی هه‌یه و له کزدڵداغ به‌جێماون".
ناوبراو درێژەی دایە و لە کۆتاییدا گوتی: "له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا فڕۆکه‌یه‌کی رووسی که سنووری تورکیای به‌زاندبوو خرایه خواره‌وه و فڕۆکه‌وانه‌کانی له رێگه‌ی په‌ڕه‌شووته‌وه دابه‌زین. فڕۆکه‌وانه‌کان که‌وتنه ئه‌و شوێنه‌ی که له نێوان ئێمه و هێزه‌کانی رژێمدایه و تێیدا پێکدادانه تونده‌کان به‌رده‌وامن. یه‌کێکیان که‌وته ده‌ست جه‌نگاوه‌رانی ئێمه".