Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2015
بەشێک لەو پەنابەرانەی کە بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی سووریاوە پەنایان بۆ تورکیا هێنابوو دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لە دەروازەی مورشیدپنار پەنابەران دوای کۆنترۆڵکردنی ناسنامەکانیان روو لە زێدی خۆیان دەکەنەوە.
هاوکات بەهۆی داخستنی دەروازەی گومرگی ئاکچەکالە قەرەباڵغیەکی زۆر لە سنوورەکان دروست بووە.
یەکێک لەو پەنابەرانە بەناوی عەلی عەبدولڕەحمان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "ئەمڕۆ نزیکەی هەزار پەنابەر لە دەروازەی مورشیدپنارەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان، ماوەیەکی زۆرە لە ماڵەکەم دوورم زۆر بە پەرۆشم. سوپاسی بەپرسانی تورکیا دەکەم بۆ هەموو شتێک".
پەنابەرێکی دیکە بەناوی سەلیم خالید کە پێنج مانگ لەمەو بەر رووی لە تورکیا کردبوو گوتی: "لە ئێستا شەڕوپێکدادان لە ناوچەکەمان نەماوە، هیوادارم بەبێ کێشە بگەڕێینەوە نیو ماڵ و حاڵی خۆمان".