Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
لە گوتارێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی هاریکاری ئابووری و بازرگانی رێکخراوی ئیسلامی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەداخەوە بەشێکی زۆر لەو برسیەتی و مەینەتی و تراژیدیایانەی دەیبینین لەو وڵاتانەن کە ئەندامی دامەزراوەکانن، بۆ نموونە لەو وڵاتانەی ئەندامن لە یەكێتیی ئیسلامی لە هەر هەزار منداڵ ٥٤یان لە خوار تەمەنی ٥ ساڵی دەکوژرێن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر بێت و ئەمڕۆ جوگرافیای ئیسلام لە جوگرافیایەكی زانست، عیرفان و شارستانێتییەوە بگۆڕێت بۆ جوگرافیایەكی ستەم و مەزڵومییەت، ئەوە گەورەترین هۆكاری ئەمە بریتییە لە پێشێلكردنی رەوشتی برایانە و یاسا و حساب بۆ نەكردنیان. لە جیهانێكدا كە منداڵەكان لەبەر برسێتی، تینوێتی و نەبوونی، دابین نەكردنی سادەترین پێداویستییەكانیان گیان لەدەست بدەن، ئەوە روونە كە هیچ كەسێك ناتوانێت خۆشگوزەرانی بدۆزێتەوە و هیچ كەسێك ناتوانێت هەست بكات لە ئاسایش‌دا دەژی".
ئەردۆغان دەڵێت: "ئێمە وەک مسوڵمانان بە تاقیکردنەوەیەکی سەختدا تێدەپەڕین، شەڕی نێوخۆی سووریا وا پێ دەنێتە پێنجەم ساڵ. پێویستە خۆمان ئامادەکەین بۆ لێپرسینەوە لەلایەن خودای گەورە لە بەرپرسیارێتی رووداوەکان، بەر لەوەی لێپرسینەوە لە خەڵک بکەین، دەبێت لێپرسینەوە لە نەفسی خۆمان بکەین".
سه‌رکۆماری تورکیا گوتی: "ئه‌و تۆڕە تاوانبارانه‌ی که ئاینیی ئاشتی که ئایینی ئیسلامه وه‌ک ئامرازێک بۆ مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنن، هه‌موو رۆژێک مرۆڤه بێ تاوانه‌کان، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مسوڵمانان ده‌کوژن. ئه‌م پێکهاته تاریکانه که ناویان داعش، ئه‌لقاعیده، بۆکۆ حه‌رام و ئه‌لشه‌بابه، رۆڵی ئه‌وه ده‌بینن که له رێگه‌یانه‌وه که‌سانی دیکه جیهانی ئیسلامی رێک بخه‌نه‌وه. سه‌رنج بده‌ن، له پشێنهترین ئامانجی ئه‌م رێکخراوه تیرۆریستیانه ئه‌و مسوڵمانانهن که وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه".
ئەردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ملیۆنان هاووڵاتی سووری و عێراقی بەهۆی خراپی بارودۆخی وڵاتەکانیانەوە تەنیا هەوڵ دەدەن درێژە بە ژیان بدەن و گوتی: "بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش، بەوە نییە کە ئەزیەتی پەنابەران بدەین و خۆمان کەڕ و کوێر بکەین لە ئاست دیمەنی نوقمبوون و مردنی هەزاران پەنابەر کە دەیانەوێت پەنا بۆ وڵاتەکانمان بێنن. دەبێت باوەشیان بۆ بکەینەوە و خۆمان بە خاوەنیان بزانین. ئەوانەی سنوورەکانیان تەل دەکەن و دیواری بەرز دروست دەکەن لە کێشەکان دوور ناکەونەوە ئیدی دەبێت هەموو کەسێک بزانێت، بە هەمان شێوەی ئیسلامۆفۆبیا، چیتر رێگە نادەین دوژمنی بێگانە و کاردانەوەی خۆپەرستانە برینەکانمان قووڵتر بکەن".
سەركۆماری توركیا هەروەها گوتی: "دوێنێ بەیانی فڕۆکەیەکی نەناسراو کایەی ئاسمانی وڵاتەکەمانی بەزاند لە ئاسمانی شارۆچکەی یایلاداغی سەر بە پارێزگەی هەتای دواتر لە ماوەی ٥ خولەکدا ١٠ جار ئاگەدار کرایەوە بەوەی کە سنووری کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاندووە، کەچی فڕۆکەکە گوێی پێ نەدا و بەردەوام بوو لەسەر بەزاندنی کایەی ئاسمانی تورکیا و سەرەنجام دوو فڕۆکەی جەنگی تورکی لە جۆری F16، فڕۆکە نەناسراوەکەیان پێکا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیمان بریندار بوون. دوای ئەوەی فڕۆكەكە خرایە خوارەوە و فێدراسیۆنی فڕۆكەوانی رووسی رایگەیاند كە فڕۆكەكە سەر بە سوپای رووسیایە، ئەوكات زانیمان كە فڕۆكە جەنگییەكە رووسی بووە. دەستبەجێ زانیاریمان لەسەر رووداوەكە دا بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەیمانی ناتۆ. دەگوترێت ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی لێ خرایە خوارەوە داعشی لێ بووە، ناوچەكە بایربوجاك بووە كە ناوچەیەكی توركمان نشینە و داعش لەوێ نییە، پێویست ناكات كەس هەڵبخەڵەتێندرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایەگەیاند: "ماوەیەکە هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی رووبەڕووی رووداوێکی لەم شێوەیە نەبینەوە، سەبارەت بە بابەتی پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی تورکیا لەگەڵ تەواوی وڵاتان گفتوگۆمان کردووە. چەندین جار و لە چەندین شوێن هەستیاری خۆمان لە بابەتەکە راگەیاندووە. هۆکاری ئەوەی کە هەتا دوێنێ رووداوی لەم شێوە رووی نەدا ئارامی و نیازپاکی تورکیا بوو. تورکیا هەرگیز لەگەڵ دروستکردنی قەیران و گرژی و ئاڵۆزیدا نییە. هەمووکات هەوڵی ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەریی سیاسی داوە. لەمەودوا تورکیا پارێزگاری لە هەڵوێستی خۆی دەکات، نابێت هیچ کەسێک کایەی ئاسمانی وڵاتەکەمان ببەزێنێت، هیچ کات لە مافی خۆمان خۆش نابین".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە نیازیان نییە رووداوەکە گەورە بکەنەوە و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه هیچ نیازێكمان نییه بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و رووداوه. ئێمه ته‌نیا به‌رگری له ئاسایشی خۆمان و براكانمان ده‌كه‌ین. ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه له باكووری لازقیه، له ناوچه‌ی بایربوجاك كه شوێنی توركمانه‌كانه، كۆچ ده‌ستی پێ كردووه. له كه‌مپه‌كانی هاتای و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ستمان كردووه به نیشتەجێكردنی ئه‌و خزم و هاوڕهگهزانهمان كه له ده‌ست بۆردومانه‌كان هه‌ڵاتوون. له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ مانگی سووری توركیدا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ناردنی یارمەتی و هاوكاری بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان له سووریا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینن كه پیاوانی ئه‌م بنەماڵە هه‌موویان به‌رده‌وامن له به‌رگریكردنن له پاراستنی ئه‌م خاكه".
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی رژێم (رژێمی ئه‌سه‌د) بۆ سه‌ر خوشک و براکانمان له ناوچه‌که، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ هه‌ردووبه‌ری سنوور. به‌مه‌به‌ستی رێگریکردن له شه‌پۆلێکی نوێی کۆچ به‌ره‌و وڵاته‌که‌مان، پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێ و شوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر. به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی بکه‌وێته سه‌رشانمان بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گه‌لی سووریا".