مێلبۆرن
له شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا گرووپێك خۆپیشانده‌ر كه ده‌یانویست له‌دژی ئیسلام خۆپیشاندان بكه‌ن، له‌لایه‌ن گرووپێكی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ره‌وه رێگریان لێكرا.
رێكخراوی به‌ناو ئوسترالیا وه‌ربگرنه‌وه "Reclaim Australia" كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ولاته خۆپیشاندان دژی ئیسلام ئه‌نجام ده‌دات، بووه جێی ره‌خنه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ.
له به‌رامبه‌ر گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ی له 16 ناوه‌ند له سه‌رتاسه‌ی ئوسترالیا خۆپیشاندان رێكده‌خات و به‌شداریان كه‌مه، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی خۆپیشاندانیان ساز كرد و ئه‌و گرووپه‌یان به ره‌گه‌ز په‌رست له‌قه‌ڵه‌مدا و له‌دژیان وه‌ستانه‌وه.
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ، كه له هاووڵاتییانی ئوستراڵی پێكهاتبوون بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر گرووپی دژ به ئیسلام له مه‌یدانی فیدراسیۆنی مێلبۆرن كۆبوونه‌وه و رێگریان كرد له خۆپیشاندانی ئه‌و گرووپه دژ به ئیسلام.
هاووڵاتییانی ئوستراڵی كه ئابڵوقه‌ی مه‌یدانه‌كه‌یان دابوو، هوتافی "ئیره شوێنی ره‌گه‌ز په‌رستان نییه"، "به‌خێربێن موسوڵمانان، نه‌خێر بۆ ره‌گه‌ز په‌رستان"، "به‌خێربێن كۆچبه‌ران، نه‌خێر بۆ ره‌گه‌ز په‌رستان"، "نه‌خێر بۆ ترس، به‌خێربێن موسوڵمانان"یان ده‌وته‌وه و رێگه‌ی چوونه نێو مه‌یدانه‌كه‌یان داخست و نه‌یانهێشت پشتیوانانی "Reclaim Australia" بچنه مه‌یدانه‌كه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دا پێشكه‌ش كران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه رێكخراوی "Reclaim Australia" ره‌گه‌ز په‌رستی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی نێوخۆی ئوسترالیا ئابۆرچینەكانیش په‌یڕه‌و كردووه. ئه‌وان هه‌وڵی گه‌رانه‌وه ئوسترالیا بۆ هه‌ر كه‌سێك بده‌ن ئه‌م خاكه هه‌میشه هی ئابۆرچینەكان بووه و ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆلیس رێ و شوینی توندوتۆڵی گرتبووه به‌ر، به‌ڵام ناوبه‌ناو ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕ له‌نێوان گرووپه‌كاندا دروست ده‌بوو.
خۆپیشانده‌رێك به‌ناوی جۆدی موندی، له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و دژی ئه‌و لایه‌نه‌یه له ئوسراڵیا هێرش بكاته سه‌ر موسوڵمانان و گوتی: "لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاتێک هاوڕێ موسوڵمانهكهم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پیاسه ده‌كات هه‌ست به ئاسایش بكات.
له‌و خۆپیشاندانه بهرامبهریانهدا كه نزیكه‌ی سێ سه‌عاتی خایاند، ئوستراڵییهكان به‌رگریان له موسوڵمانان كرد و دروشمی "ره‌گه‌زپه‌رستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵهكاناتن"، "ئیسلامفۆبیهكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان"، " له ره‌گه‌ز په‌رستی بترسن، نه‌ك له موسوڵمانان" به‌رز كردبۆوه، له‌به‌رامبه‌ردا خۆپیشانده‌رانی دژ به ئیسلام دروشمی "ئیسلام دوژمنی خۆرئاوایه"، "بهخهبهروهرهوه ئوسترالیا"، "نه‌خێر بۆ یاسا شه‌رعییه‌كان"یان به‌رز كردبۆوه.