Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2016
وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر رایگەیاند "ناتۆ دەریخست كەوا خوازیارە پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەكانی (بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران) بكات و ببێتە بەشێك لەو ئۆپەراسیۆنانە. ناتۆ، ئامادەكاری دەكات بۆ ئەو ئەركەی لە دەریای ئیجەدا وەری دەگرێت".
لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ لە برۆكسل، كارتەر داوای كرد توركیا، ئەڵمانیا و یۆنان سوود لە تواناكانی ناتۆ ببینن لە دەریای ئیجەدا.
كارتەر، ئاماژەی بەوە كرد كە ناتۆ دەریخست كەوا خوازیارە پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران بكات و ببێتە بەشێك لەو ئۆپەراسیۆنانە و گوتی: "فەرمان بە بەرپرسانی ناتۆ كراوە پلان دابنێن بۆ بەرگرتن لە قاچاغچیانی رێگەی نایاسایی. هەروەها ناتۆ، ئامادەكاری دەكات بۆ ئەو ئەركەی كە لە دەریای ئیجەدا وەری دەگرێت".