Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، كۆڵۆنێل ستیڤن وارن رایگەیاند ''رووسیا دەڵێت بەرەنگاری داعش دەبنەوە بەڵام ئێمە لێرە ئەوەمان بەهیچ شێوەیەك نەبینیوە. قسەكانیان و كردەوەكانیان یەك ناگرێتەوە. چالاكییەكانی رووسیا لە سووریا جگە لەوەی سوودی بۆ بەشار ئەسەد هەیە كە سەرچاوەی كێشەكانە، بەكەڵكی هیچی دیكە نایەت. ئێمە پێمان وایە ئەسەد لە سووریای داهاتوودا جێگەی نابێتەوە''.
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، كۆڵۆنێل ستیڤن وارن رایگەیاند ''رووسیا دەڵێت بەرەنگاری داعش دەبنەوە بەڵام ئێمە لێرە ئەوەمان بەهیچ شێوەیەك نەبینیوە. قسەكانیان و كردەوەكانیان یەك ناگرێتەوە. چالاكییەكانی رووسیا لە سووریا جگە لەوەی سوودی بۆ بەشار ئەسەد هەیە كە سەرچاوەی كێشەكانە، بەكەڵكی هیچی دیكە نایەت. ئێمە پێمان وایە ئەسەد لە سووریای داهاتوودا جێگەی نابێتەوە''.
كۆڵۆنێل ستیڤن وارن لەشاری بەغداوە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لە واشنتۆن دایەوە.
وارن ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی هێرشەكانی رژێمی ئەسەدەوە بۆ سەر حەلەب، ناتوانرێت هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەنرێتە ناوچەكە و تادێت دۆخەكە خراپتر دەبێت.
ئەو گوتەبێژە بە ئاماژەدان بۆ ئەو راپۆرتەی دوێنێ لە نیویۆرك بڵاوكرایەوە و رژێمی سووریای بە ئەنجامدانی ''تاوانی دژی مرۆڤایەتی'' تاوانباركردبوو، جەختی لەوە كردەوە كە ئەو خاڵەی ئێستا تێیدان كۆمەڵكوژییەكان ''لەئاستی لەناوبردنی هاووڵاتییە سڤیلەكانی سووریادان''.
وارن ئاماژەی بەوەش كرد كە لە ئەنجامی رووخاندنی دوو نەخۆشخانە لە حەلەب لەلایەن رووسیا و رژێمەكەی ئەسەدەوە، 50 هەزار كەس بێ بەشبوون لە بنەمای خزمەتی تەندروستی، ئەمە لە كاتێكدایە لەو ناوچەیەدا داعش بوونی نییە، لەبەرئەوە چالاكییەكانی رووسیا لێرەدا جگە لە هاوكاری كردنی رژێم بۆ هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو و بەرفراوان، هیچ خزمەتێكی دیكە ناكات.
وارن ئەوەشی خستە روو كە لە كاتێكدا كۆبوونەوەكانی جنێڤ درێژەیان هەیە، رووسیا 200 بۆمبی بەسەر شاری حەلەبدا هەڵداوەتەخوارەوە و لە هەندێ ناوچەشدا بە شێوەیەكی هەڕەمەكی بۆردومانی هاووڵاتییانی مەدەنی كردووە.
گوتیشی: "رووسەكان دەڵێن كەوا دژ بە داعش دەجەنگن، بەڵام ئێمە لێرەدا ئەوە نابینین. بە وتەكانیان پەردەپۆشی كردەكانیان ناكرێت. چالاكییەكانی رووسیا لە سووریا جگە لە پشتیوانی كردنی بەشار ئەسەد كە سەرچاوەی كێشەكانی ئەو وڵاتەیە، هیچ سوودێكی دیكەی نییە. ئێمە داهاتوویەكی سووریا بەبێ ئەسەد نابینین".
بەپێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی (Siege Watch) كە چاودێری ناوچە گەمارۆدراوەكانی سووریا دەكات، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە سووریا لەژێر ئابڵوقەدان.
رێكخراوی Siege Watch، كە بەدەستپیشخەری هاوبەشی دامەزراوەی (The Syria Institute) كە ناوەندەكەی لە واشنتۆنە، لەگەڵ رێكخراوی PAX كە ناوەندەكەی لە هۆڵەندایە دامەزرێنراوە، لە راپۆرتەكەیدا بەهێزترین زانیاری لە سەرچاوە ناوخۆییەكانی سووریاوە كۆكردۆتەوە و رایدەگەیەنێت كە لە وڵاتەدا 46 ناوچە گەمارۆدراون.