Rewan Nıhlı
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان د.محەمەد سالح جومعە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆلۆ گوتى: " ئەگەر ھەرێمی کوردستان داوای دەوڵەت بکات، لە بەرژەوەندی تورکیاش دایە و گۆتی: "تورکیا وڵاتێکی میللییە، دۆستایەتی لەگەڵ گەلی کورد دەیەوێت، بۆیە کە دەوڵەتی کوردی راگەیەنرا ئەوانیش واقیعەکە قەبوول دەکەن".
د.محەمەد سالح جومعە ئاماژەی بەوەش دا کە ھەرێمی کوردستان بەبێ پشتگیریی وڵاتانی زلھێزی جیھان داوای دەوڵەت ناکات بەڵام دەوڵەتانی زلھێزیش پاڵپشتی دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی دەکەن و گوتی: "ئیسرائیل و رووسیا و ناتۆ بە ھەموو توانای خۆیەوە پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی دەکات. بۆیە ئێمە ھیچ ھەنگاوێک لە خۆمانەوە نانێن ئەگەر پشتیوانی نێودەوڵەتیمان وەرنەگرتبێت".
سەبارەت بەوەی بۆچی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پێش ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ریفراندوم لە ھەرێم ئەنجام بدرێت؟ د.محەمەد سالح جومعە وەڵامی دایەوە و گوتی: "ئێستا ئیدارەی ئەمریکا ١٠٠% لەگەڵ داخوازی گەلی کوردە بۆیە دوای ھەڵبژاردنەکان واقیعەکە نازانرێت. دەوڵەتی کوردی بووەتە واقیعێک و داواکارین ھەموو وڵاتی دراوسێمان پاڵپشت بێت".
محەمەد سالح جومعە پێی وابوو کە ھەرێمی کوردستان ھیچ شتێکی لەگەڵ عێراق نەماوە و گوتی: "ئێمە بە تەنھا دۆستایەتی عێراق و ئیران و تورکیا دەخوازین بەڵام زور زەحمەتە کورد لەگەڵ عێراق بژیەت".
راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە گوتی: "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی نێوان گەلی تورک و گەلی کورد لە باکوور بەھێز بێت، شەڕ لە قازانجی ھیچ لایەنێکدا نییە".