Sangar Hamad Azeez
16 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
سکرتێری گشتیی پەیمانی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ، پێشوازی لە بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی رووسیا کرد لە سووریا.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی "Associated Press"، سکرتێری گشتیی پەیمانی ناتۆ ژەنس ستۆڵتنبێرگ خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیارەکەی رووسیا لە بارەی کەمکردنەوەی هێزی وڵاتەکەی لە سووریا دەربڕی و گوتی: "تاوەکو ئێستا نازانین دەرئەنجامی کشاندنەوەی بەشێکی زۆری هێزەکانی رووسیا لە سووریا چۆن دەبێت بەڵام ئەو بڕیارە هەوڵێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی پشێوییە سەربازییەکان و چارەرسەرکردنی قەیرانی سووریا بەشێوەیەکی سیاسیی و ئاشتیانە".