Rewa Mahmut Hasan
16 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2016
ئەستێرەی بەناوبانگی هۆڵیوود و نوێنەری تایبەتی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجەلینا جولی لە سەردانەکەیدا بۆ کەمپی ئاوارەکان لە دۆڵی بەقا، بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی راپەڕینی سووریا، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و هیوای خواست کە بە زووترین کات ئاوارەکانی سووریا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە کاتێکدا ئێستادا ئەوە مەحاڵە.
ناوبراو لەبارەی قەیرانی پەنابەرانی ئەورووپاوە گوتی: "سەرەڕای هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی پەنابەران لە ئەورووپا بەڵام لە باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فشارێکی زۆری پەنابەرانیان دروست کردووە و هەتا ئێستاش هەست بەو فشارە دەکرێت".
ئەنجەلینا جولی بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای کرد یارمەتی پەنابەران بدەن لە وڵاتانی ئەورووپا و گوتی: "هۆکاری پەیوەست بوونمان بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستادا، بەهاناوە نەچوونی فشارەکان و هەڵهاتنە لێیان".