Hamit Hüseyin
15 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2016
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی کە سەرۆکی فەخریی زانکۆی ئەمریکی-کوردستانە لە کاتی مەراسیمی کردنەوەی ئەو زانکۆیە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "ھیواخوازم ئەو زانکۆیە جێی رەزامەندی خەڵکی کوردستان و ئەو قوتابیانە بێت کە تامەزرۆی خوێندن و پێشکەوتنن و بتوانن لەم زانکۆیە سوود وەربگرن".
لەبارەی پرسی تەقینەوەی ئەنقەرەشەوە مەسروور بارزانی گوتی: "ئێمە دژی ھەموو کردەوەی تیرۆریستین کە خەڵکی سیڤیل دەکاتە قوربانی و بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە کردەوانە دەکەین".