Rewa Mahmut Hasan
16 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
جنێڤ
یاریدەدەری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، رەمزی عیزەدین رەمزی لەبارەی ئامادەکاری پەیەدە بۆ راگەیاندنی فیدراڵی لە سووریا گوتی: "هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە روون و ئاشکرایە. هەموو ئەو سوورییانەی قسەمان لەگەڵ کردوون، ئاماژە بە گرنگی یەکڕیزی خاکی سووریا دەدەن. سوورییەکان خۆیان بڕیاری پێکهاتەی داهاتووی وڵاتەکەیان دەدەن".
لەلایەکی ترەوە نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار جەعفەری رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لەبارەی ئامادەکاری پەیەدە بۆ راگەیاندنی فیدڕاڵییەوە ئەو زیاتر دوا و گوتی: "کۆبوونەوە راستەوخۆکانی نێوان لایەنەکانی سووریا، ئەم جۆرە سیناریۆیانە قەدەغە دەکات. ئەوەی گرنگە قسەی لەسەر بکەین لێرە ئەوەیە کە چۆن دەتوانین یەکڕیزی خاکی سووریا بپارێزین. بۆیە نامەوێت قسەیەک لەسەر گوتەی یەکلایەن بکەم، کوردەکانی سووریا بەشێکی گرنگی سووریان".