Hemın Othman Mohammed
16 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداری له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی كۆزكۆڤا ئه‌مین پاشا كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بوو و قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئیشكۆدهرا شێخ شامیا ئه‌لبانی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كدا كرد، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگی توركیاوه دروستكراوه.
ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (رێكخراوی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)، ساڵانێكی زۆر كاتیان به توركیا كوشتووه و گوتی: "رێكخراوی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (رێكخراوی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)، ساڵانێكی زۆر وه‌ك كرمی مشه‌خۆر وزه و توانای توركیای ههڵوشیوه و كات و شوێنی له‌ده‌ست ئێمه‌داوه. ئێستا له‌لایه‌ك هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ده‌ده‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌ده‌ین كه دروست بووه. قه‌ره‌بووی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه".
"ناتوانین رازی بین به‌وه‌ی کە یه‌ك دڵیمان دابەش بكرێت"
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا خه‌بات ده‌كات بۆ رزگاریهكی نوێ و گوتی: "ئه‌و خه‌باته‌ی له وڵات و جوگرافیاکەماندا ده‌یكه‌ین، خه‌باته بۆ رزگاریهكی نوێ. ئەوانەی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا جەستەی ئەم جوگرافیایەیان دابەش كرد بەڵام نەیانتوانی یه‌كپارچه‌ی روحی تێک بدەن وەک شێتیان لێ ھاتووە، ئەمڕۆ دەیانەوێت ئەوه‌ش بکەن. لەوانەیە پێشتر نەمانتوانیبێت رێگربین لە دانانی سنووری دەستکرد لە نێوانمان. بەڵام رازی نابین بەوەی کە یەکریزی دڵەکان پارچه پارچه بکەن".
"چه‌نده بیر له توركیا ده‌كه‌نه‌وه..."
سه‌ركۆماری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چه‌ندین كۆڕبه‌ندی جۆراوجۆردا له‌باره‌ی خۆیه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و گوتی: "بێ شه‌رمانه و بێ سڵه‌مینه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن. له رۆژنامه‌كانی خۆرئاوادا هه‌مان شت هه‌یه، لای ئه‌وانه‌شی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیلن هه‌مان شت هه‌یه. چی دەڵێن؟ 'ئەگەر ئەردۆغان بڕوات، تورکیا سەقامگیر دەبێت'. ته‌ماشاده‌كه‌یت هه‌ندێك لە گۆشەنووسەکانیش ھەمان شت دەڵێن 'ئەگەر ئەردۆغان بڕوات، تورکیا سەقامگیر دەبێت' كاتێ ئه‌ردۆغان هات توركیا له چ بارێكدا بوو، ئه‌مڕؤ توركیا له چ بارێكدایه؟".
هاوكات سه‌باره‌ت به‌و روونكردنه‌وه و لێدوانانه‌ی پاش هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره بڵاوكرابوونه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی: " رۆشنبیرانی ره‌شنووس ته‌نانه‌ت له‌م رووداوه‌دا چۆن له رووداوه‌كان نزیكبوونه‌وه، بینیمان وا نییه؟ بینیتان، كه بێ نرخه‌كان چۆن پهخشێكیان كرد وا نییه؟ له سه‌ردێردا ده‌نووسن "له‌ناوچێت سه‌رۆكایه‌تی تۆ" ئێمه كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه. ئێمه، له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان زیاتر به‌هێز بێت، روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئێوه كێشه‌تان نییه. كێشه‌ی ئێوه، دابه‌شكردنی ئه‌م وڵاته‌یه، پارچه پارچه كردنی ئه‌م وڵاته‌یه، به‌ڵام ناتوانن پارچه پارچه‌ی بكه‌ن و به‌ش به‌شی بكه‌ن. رێگه‌تان پێناده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ، باسی له‌وه كرد كه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه پشتیوانی به‌شێكی كه‌می كوردی سووریایان به‌ده‌ست هێناوه. هاوكات ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ڵویستی راستگۆیانهتری خۆرئاوا كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و گوتی: "به‌لای منه‌وه گرنگ نییه فڵانت وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی ناساندووه. به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه ئایا چ جۆره بهرهنگاربوونهوهیهكتان به‌رامبه‌ریان هه‌یه؟ چ جۆره فشارێك ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌شارگه و شوێنه‌كانیان؟ كاتێک ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن ئایا سنوورداشیان ده‌كه‌نه‌وه، یان راده‌ستی توركیایان ده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌مانه ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پارانه‌یان له‌كوێ بوو؟ ئێمه ئه‌مانه ده‌زانین. به به‌ڵگه‌وه ئه‌وانه‌مان راده‌ست كردوون، به‌ڵام هیچ ده‌نگ و هه‌ڵوێستێكیان نییه. ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن چییه، ده‌زانن؟ باوكت مردووه خۆت خۆشبیت. ئایا مه‌نتقی وا هه‌یه؟ هه‌ڵوێستی راستگۆیانه‌مان نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر راستییه‌ك هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژ به تیرۆر، ئه‌وا با لێره‌دا راستگۆبین. ئه‌مڕؤ له ئێمه‌یه، سبه‌ی له ئێوه‌یه".