Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
ئەوە راگەیەنرا كە لە شارۆچكەی باگرامی سەربە ویلایەتی پەروان رۆژهەڵاتی ئەفغانستان فڕۆكەیەكی جەنگی ناتۆ كەوتووەتە خوارەوە.
قایمقامی شارۆچكەی باگرام عەبدولشكور قودوسی لە لێدوانێكدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "درەنگانێكی شەوی رابردوو یەكێك لەو فڕۆكە جەنگییانەی ناتۆ كە لە بنكەی باگرامی سەربازیییەوە فڕیووە، دوای ماوەیەكی كەم لە ناوچەی سێ دوكان لە شارۆچكەكە كەوتووەتە خوارەوە. باسی لەوەشكرد كە بنكە سەربازییەكە یەكێكە لە گەورەترین بنكەكانی ئەفغانستان كە هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆی لێیە.
قودوسی جەختی لەوەكردەوە كە ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی لێ كەوتووەتە خوارەوە لەلایەن هێزەكانی ناتۆوە گەمارۆدراوە و فڕۆكەوانەكانیش لە رووداوەكە بە سەلامەتی رزگاریان بووە.
شایەتحاڵەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن دوای ئەوەی فڕۆكەكە كەوتووەتە خوارەوە، ژمارەیەكی زۆر سەربازی ناتۆ رەوانەی ناوچەكە كراون.
تا ئێستاش هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان روونكردنەوەیان سەبارەت بە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە نەداوە.
لای خۆیشییەوە گوتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵڵا موجاهید لە لێدوانێكدا بانگەشەی ئەوەیكرد كە چەكدارانیان فڕۆكەیەكی جەنگی ناوتۆیان لە شاری پەروان خستووەتە خوارەوە.