Shamal Numan Bakır
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان سدیق سدیقی، رایگەیاند كە خۆكوژێك بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو خۆی لە نزیك هەردوو باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری و دەزگای هەواڵگری تەقاندەوە، ئاماژەی بەوەیش دا كە بەهۆی تەقینەوەكە ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی.
لەلایەن خۆیانەوە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە كە تەقینەوەكە 40 برینداری لێكەوتەوە.هاوكات سەرۆكی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی، بە توندی تەقینەوەكەی محكووم كرد.
بزووتنەوەی تاڵیبان كە هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو هێرشەكانی بەهار دەستپێدەكاتەوە، بەرپرسیارەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاند.